کفتە یەکێکە لە خواردنە بە تام و خۆشەکان، زۆر کەس
ئارەزووی دەکات، لێرەدا شێوازی ئامادەکردنەکەی دەخەینەروو
پێداویستییەکان:
یەک کیلۆ قیمە
نیو کەوچک خوێ
یەك پیازى وردکراو
نیو کەوچک بیبەرى ڕەش
یەک کیلۆ برنج
یەک دەسک کەرەوزی وردکراو
ڕۆن
دۆشاوی تەماتە
زەردەچەوە
دەسکێک سڵقی وردکراو
کشمیش و بادەم و گوێز
ئاو
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا برنجەکە بۆ
ماوەی یەک کاتژمێر دەخوسێنیت.
پیازەکە لەناو ڕۆنەکەدا
کەمێک سوربکەرەوە و قیمەکەی تێبکە دوایی کەرەوز و دۆشاوی تەماتە و پێکهاتەکانی تری
تێکەڵ بکە تا پێکەوە جوان سوردەبنەوە، دواتر لەسەر ئاگر دادەگیرێت و دایدەنێت تا
سارد دەبێتەوە.
کە برنجەکە ئاوەکەی
هەڵچنی جوان بیشێلە پاشان بەشێکی کەم لە قیمەکەی تێکەڵ بکە و هەڵیبشێلە تا دەبێتە
هەویر و تێکەڵ بە یەک دەبێت دواتر پارچەی خڕ خڕی بکە، بە پێی پێویستی پارچەکان
پێکهاتەکانی بکەرە ناو، لەگەڵ خڕکردنی دەست بە کەمێک ئاو تەڕبکە تاوەکو بەدەستەوە
نەنوسێت و هەڵنەوەشێت.
بۆ دروستکردنی شۆرباکەی
دەبێت سڵقە وردکراوەکان لەناو مەنجەڵێکدا بە ڕۆن سووری بکەرەوە، پاشان دۆشاوی تەماتە
و خوێ و ئاوی تێدەکەیت، دوای ئەوەی پێکەوە کوڵان وردە وردە کفتە ئامادەکراوەکانی تێدەکەیت
و سەری دادەپۆشیت.
بۆماوەی زیاتر لە
٣٠ خولەک لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دایدەنێت تا بە باشی پێکەوە دەکوڵێن، پاش کوڵانی
لەسەر ئاگر دادەگیرێت و پێشکەشی دەکەیت.
A.A