بەهۆی دەوڵەمەندی بە چەندین ماددەی کانزایی گرنگ و ڤیتامین، خواردنی ترشی
سماق سودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە و
دژە هەوکردنە.
ماڵپەڕیhealthbenefitstimes چەند
سوودێکی تەندروستی خواردنی ترشی خستووەتەڕوو بەمجۆرە:
یەکەم: چەندین ماددەی
کانزایی گرنگی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینC و چارەسەری چەند کێشەیەکی تەندروستی دەکات، وەک نەخۆشییەکانی دڵ.
دووەم: ئەگەری توشبوون بە
شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
سێیەم: بەهۆی ئەوەی دژە ئۆکسیدە،
پێست لە چرچبوون دەپارێزێت.
چوارەم: دژە هەوکردنە و
ئازاری جومگەکان ناهێڵێت.
پێنجەم: دژە بەکتریایە و یارمەتی
جوانبوونی پێست دەدات.
شەشەم: پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا ڕێکدەخات.