ئەوانەی بەرزەفشاری خوێنیان هەیە ئەم دوو هەڵەیە مەکەن

PM:04:08:21/09/2021

8212 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی روسی بەناوی ئەلێکسەندەر میاسنیکوف باسی لەوەکردووە کە کەیسەکانی بەرزەفشاری خوێن ساڵانە لە سەدان هەزار کەسدا دەستنیشان دەکرێت بۆیە وەک یەکێک لە بەربڵاوترین نەخۆشییەکان تەماشادەکرێت.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی ئاڕتی روسیدا هاتووە، دکتۆر ئەلێکساندەر ئەوەی خستووەتەڕوو کە چۆن ڕێگە لە جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ بگیرێت ئەگەر کەسێک فشاری خوێنی بەرزی بێت، ئەوەشی وتووە کە زۆجار ڕێنمای خەڵکی دەکرێت کە پێویستە وەرزش بکەن، بەکارهێنانی خوێ کەم بکەنەوە و واز لە خووە خراپەکان بهێنن، بەڵام ئەمە ئاسان نییە.

باس لەوەش دەکات بۆ ئەوەی نەبیتە قوربانی نەخۆشییەکە، دەبێت مرۆڤ هەندێک هەنگاوی سادە بەڵام گرنگ بنێت و ئەو دەڵێت "من ماوەی ٣٠ ساڵە لەگەڵ ئەم نەخۆشییە دەژیم و زۆر لەبارەیەوە دەزانم" بەنزیکەی دوو هەڵە هەیە کە لەلایەن ئەو کەسانەوە دەکرێت کە بە پەستانی خوێنی بەرز دەستنیشان کراون.

یەکەم، ئەوان گرنگی نادەن و وەک جاران دەژین، چونکە ئەوان وا بیردەکەنەوە مادەم هەست بە ئازار ناکەن کەواتە هەموو شتێک باشە، هەرچەندە فشاری بەرزی خوێن بکوژێکی بێدەنگە.

دووەم، هەر ١٥ خولەک جارێک ئاستی فشار دەپێون و دەرمانی جۆراوجۆر وەردەگرن و واز لە ژیانێکی چالاک دەهێنن، بەڵام ئەمەش تەندروستی باشتر ناکات کەواتە هەموو شتێک دەبێت مامناوەند بێت.

پزیشکە روسییەکە ئەوەشی زیاد کردووە کە نەخۆشییەکە بێ نیشانە و لەم ماوەیەی دواییدا کاریگەری لەسەر گەنجان هەیە، ئەو دەڵێت " دەبێت مرۆڤ بزانێت کە نەخۆشییەکی درێژخایەنی و بێ مامەڵەیان هەیە" بۆیە، پێویستە فشاری خوێن بۆ ئاستی ئاسایی خۆی نزم بکاتەوە و کۆنتڕۆڵ بکات، چونکە کاتێک کەسێک کۆنترۆڵی نەخۆشییەکە دەکات، هەست بە تەندروستییەکی باش دەکات و دەتوانێت هەموو کار و چالاکییەکی جەستەیی ئەنجام بدات".

میاسنیکۆڤ ئامۆژگاری دەکات کە بۆ ئەوەی لە هەڵئاوسان دووربکەونەوە پێویستە شیرینی نەخۆن و سەوزە و میوەی زۆر بخۆن.

ئەو دەڵێت " پێویستە هەموو کەس بەباشی ئاگاداری باری تەندروستی خۆی ببێت و لەبەر ڕۆشنایی ئەوە بڕیاری دروست بدات" هەروەها دەبێت هەر سێ مانگ جارێک پزیشکەکەت ببینیت و دەشبێت بزانیت بزانیت کە جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵیش دەرئەنجامی کۆنتڕۆڵ نەکردنی فشاری بەرزی خوێنن".