کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان دوو خوشکی دووانەی ژاپۆنی وەک دوو
بەتەمەنترین دووانە ناساند لەسەر زەوی کە
تەمەنیان ١٠٧ ساڵ و ٣٣٠ ڕۆژە.
ماڵپەڕی روسیا تودەی باس لەوەدەکات کە ماڵپەڕی گینس هەەریەک لە ئۆمینۆ
سومیاما و کۆومی کوداما لە دوورگەی شودوشیما لە ڕۆژئاوای ژاپۆن لە ٥ی مانگی تشرینی
دووەمی ساڵی ١٩١٣ لەدایکبوون و منداڵی سێەم و چوارەم بوون لە کۆی ١١ منداڵ.
ماڵپەڕی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان باسی
لەوەکردووە تا سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دووانە ژاپۆنییەکە توانیویانە ژمارەی
پێوانەیی پێشوو بشکێنن کە دووانەیەکی تەمەن ١٠٧ ساڵ و ١٧٥٠ ڕۆژ بوون، ئەوانیش بە
هەمان شێوە ژاپۆنیبوون.