توێژەران
ئاماژەیان بەوە کردووە کە سەوزەی زستانە ئەو خۆراکانەن کە چەندین توخمە گرنگییان تێدایە
بۆ جەستە و بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە.
شارەزایانی
گۆڤاری "Helpraxisentـی ئەڵمانی روونیان کردەوە، بەهێزی سیستەمی بەرگری جەستە
بەو ڤیتامین و کانزا و ماددە خۆراکییانەی لە سەوزەدا هەیە بەرزدەبێتەوە.
هەروەها
سەوزەی زستانە بە رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین سی و ریشاڵ بەناوبانگە وەک سپێناخ، پیازی
سەوز، کەلەرم، گێزەر، کولەکە، توور، کاهوو و سیر.
توێژینەوە
نوێیەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەندێکیان یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خوێنیش
دەدەن وەک سپێناخ و کەلەرم و چەوەندەر.
شایەنی
باسە خۆراکی هاوسەنگ بنەمایەکی پێویستە بۆ تەندروستی باش و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری
جەستە، جگە لە خەوتنی باش و چالاکی جەستەیی.
H.Y