هونەرمەند عەتا ئەحمەد لەرێگەی ئێن ئاڕ تی دووەوە
نوێترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی "بێ وەفا" بڵاو کردەوە.
بەرهەمە نوێیەکەی عەتا ئەحمەد لە تێکست و ئاوازی خۆیەتی
و ئەفشین شوکری کاری میوزیکی بۆ ئەنجامداوە، هەروەها ڤیدیۆ کلیپەکە لەلایەن بڕیار
فەتاحەوە کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، هونەرمەند عەتا ئەحمەد چەند ساڵێکە
لە کاری هونەری دوور کەوتۆتەوە، هەروەها بە بەرهەمی "بێ وەفا" و لە
رێگەی ئێن ئاڕتی دووەوە گەڕاوەتەوە.
عەتا ئەحمەد یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی
کورد، ساڵانێکە لە بواری هونەردا کار دەکات، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپی تایبەت
بەخۆیەتی، لە هەمان کاتدا گۆرانی لەگەڵ چەند هونەرمەندێكدا وتووە.