دینا و بەختیار ساڵح دوێتەکەیان بڵاوکردەوە

PM:06:08:27/12/2023

116704 جار خوێندراوەتەوە

هەریەک لە هونەرمەندان دینا دەرزی و بەختیار ساڵح گۆرانییەکی شادیان بە ناوی "ماشەڵات لێبێ" بڵاوکردەوە.
بەرهەمە نوێیەکەیان لە تێکست و ئاوازی بەختیار ساڵحە و کاری میکس و ماسترینگی لەلایەن ئاریۆس پرۆدەکشنەوە بۆ ئەنجامدراوە، هەروەها کاری دەرهێنانی لەلایەن ئاراسەوە بۆ کراوە.

دینا خەڵکی رانیەیە و لە هەولێر دادەنیشێت، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەری ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانییە.

بەختیار ساڵح هونەرمەندێکی میللی ناسراوە و چەند ساڵێک دەبێت دەستی بە کاری هونەری کردووە و بە ستایلی شاد گۆرانی دەڵێت، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە و لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا گۆرانی دەڵێت.