ژنێک منداڵەکانی فرۆشتووە بەو خێزانانەی کە منداڵیان نابێت

PM:11:48:20/09/2021

4980 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی تونسی لە ویلایەتی منستیر بەهۆی ئەوەی بەبێ هیچ رێکارێکی یاسایی منداڵەکانی فرۆشتووە بەو خێزانانەی منداڵیان نابێت و دەیانەوێت مندال هەڵبگرنەوە، تۆمەتی "بازرگانی کردن بە مرۆڤ"ـی درایە پاڵ.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، فرید بن جحا وتەبێژی دادگاکانی منستیر و مهدیە، لەبارەی کەیسەکەوە وتی "ئەو ژنە دەچووە نەخۆشخانەی منداڵبوونەوە لەبری ناسنامەی خۆی ناسنامەی ئەو ژنەی دەبرد کە ویستی هەڵگرتنەوەی منداڵەکەی هەبووە و دواتر منداڵەکەی دەکردە سەر ناوی ئەو خێزانە و لەبەرامبەردا بڕێک پارەی وەردەگرت، بەبێ ئاگاداری دەزگای هەڵگرتنەوە و بەخێوکردنی منداڵ."

لە ئێستادا روبەڕووی سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردن بووەتەوە لەسەر ئەو تاوانەی کە کردویەتی.