ئارش عوسمان بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

PM:03:51:22/12/2023

3224 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئارش عوسمان نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی "بێ ئارایش" بڵاوکردەوە.

لە هەژماری فەرمی خۆی لە یوتیوب هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئارش عوسمان گۆرانییە نوێیەکەی بڵاوکردەوە و پێشكەشی هەوادارانی کرد، ئەم بەرهەمە لە تێكستی خۆیەتی و كاری میوزیک و ئەرەنجمێنتی لە لایەن ئیمان تەیمور بۆ کراوە.

ئارش عوسمان ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی کۆلێژی هونەرە، چەند ساڵێکە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەند گۆرانی و کلیپێکە.

S.A