ڤیدیۆ.. کرێکارێک ئەو شوێنە دەڕوخێنێت کە خۆی دروستی کردوە

PM:10:44:20/09/2021

4392 جار خوێندراوەتەوە

کرێکارێک کە حەمام و تەوالێتێکی خانوویەکی تازە کردبووەوە، بەهۆی ئەوەی پارەی کارەکایان نەداوەتێ شوێنەکە تێك دەدات.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، گرتە ڤیدیۆکە لە ولایەتی کۆلۆرادۆ گیراوە کە تیایدا پیاوێک بە پیک کارەکەی دەڕوخێنێت، بەهۆی ئەوەی لەلایەن خاوەن ماڵەکەوە پارەی تەواوی کارەکەی نەدراوەتێ.

خاوەن ماڵەکە "ئامبەر ترەک" لەبارەی روداوەکە وتی "من ٧٥٥٥ دۆلار حەقی نوێکردنەوەی حەمام و تەوالێتەکەم قەرزاری کرێکارەکە بووم و لەو پارەیە ٣٣٣٠ دۆلارم داوەتەوە، کرێکارەکە چەند کارێکی تری مابوو لەناو خانووەکەدا، من ویستم تەواوی کارەکان تەواو ببێت ئنجا تەواوی پارەکەی بدەمێ بەڵام ئەو رازی نەبوو."