سەلەمون یەکێکە لە بەتامترین
خواردنەکان کە زۆر کەس ئارەزووی دەکەن، کیشوەری ئاسیا دەوڵەمەندە بە جۆرەکانی ماسی و خواردنە دەریاییەکان.
کەرەستەکان:
کەوچکێک زەیتی کونجی.
یەک کەوچک سۆسی سۆیا.
کەوچکێک زەنجەفیل(وردکراوە)
کەوچکێک سرکە.
چوار قاش ماسی سەلەمون.
شێوازی ئامادەکردنەکەی:
لەناو قاپێکی شووشەی
قووڵدا زەیتی کونجی، سۆسی سۆیا، زەنجەفیل و سرکەکە دابنێ.
سەلەمونەکەی تێبکە و بە
فڵچەیەک هەموو لاکانی تێکەڵ بکە، پاشان ماسییەکە بخەرە ناو سەلاجە بۆ ماوەی ٣٠-٦٠
خولەک، جارجارە تێکی بدە.
سەلەمونەکە بخەرە ناو
فڕن یاخود دەتوانیت لەناو تاوەیەکدا سووری بکەیتەوە لەسەر ئاگرێکی مامناوەند بۆ
ماوەی ٥ خولەک.
نوکی چەقۆیەک بخەرە
ناوەڕاستەکەیەوە بۆ دڵنیا بوون لە براژاوی ماسییەکە، بە گەرمی پێشکەشی بکە.
S.A