باشترین مۆبایلەکانی ساڵی ٢٠٢٣ کامانەن بوون؟

PM:01:41:19/12/2023

1180 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ کۆمپانیاکانی وەک سامسۆنگ، مۆتۆرۆلا و ئۆپۆ کاردەکەن بۆ ئەوەی دەست لێدانێکی مۆدێرن بهێننەوە ژیانەوە.

ماڵپەڕی " الشرق الاوسط " لە بابەتێکیدا باسی لە باشترین مۆبایلەکانی ساڵی ٢٠٢٣ کردووە، کە لە چەند ساڵی رابردوودا بازاڕەکان مۆبایلی شاشە تاشراویان خستووەتە بازاڕەوە، بەڵام ئەمساڵ بازدانێکیان بەدەستهێناوە، مۆبایلە نوێیەکانی گالاکسی پێنج و مۆتۆرۆلا پڵەس شاشەکانیان گەورەترە لەمۆبایلەکانی پێش خۆیان، ئەمەش وایکردووە لە کاتی تاوداندا کاریگەرتر بن.

هەروەها ئۆپۆ لەم دواییانەدا مۆبایلی Find N 3 Flip ی خۆی لە هەمان پۆلەوە راگەیاند، کە کامێرای زیادەی تێدایە، ئەمە جگە لە باشترکردنی دیکە، راستە مۆبایلە تاشراوەکان هەستیارتر و ناسکترن لە مۆبایلە تەقلیدییەکان، بەڵام هەندێک سوودی پێدەبەخشن کە لە ئامێرە ئاساییەکاندا نایدۆزیتەوە، بەو پێیەی بە ئاسانی لە گیرفانێکدا جێدەبێتەوە و دەتوانرێت بە دەستێک بەکاربهێنرێت، جگە لەوەش ئەم ئامێرانە دیزاینێکی ناوازەیان هەیە کە وایان لێدەکات جیاواز بن لە مۆبایلە زیرەکەکانی تر.

باشترین مۆبایلەکان "Galaxy Z Flip 5" لە سامسۆنگ گالاکسی، ئەم ئامێرە لە ساڵانی رابردوودا گەورەترین بازدانی چۆنایەتی لە نێوان مۆبایلەکانی سامسۆنگدا بەدەستهێنا، کۆمپانیاکە قەبارەی شاشەی بەرگەکەی لەسەر رووی دەرەوەی ئامێرەکە فراوانتر کردووە، بەمەش بەکارهێنەرانی دەتوانن بەبێ کردنەوەی مۆبایلەکە بە دوای ئاراستەکاندا بگەڕێن، وێنە بگرن و نامە بنێرن، هاوکات تایبەتمەندی تەمەنی پاتری درێژخایەنی هەیە و دیزاینێکی بەهێزی هەیە کە وای لێدەکات باشترین بێت.

ئەم مۆبایلە لە رووی نرخەوە بە باشترین دادەنرێت لە پۆلی مۆبایلە زیرەکەکانی تر کە نرخەکەی ٧٠٠ دۆلار بوو.

S.A