کۆمپانیای مۆتۆرێلا نوێترین بەرهەمی خۆی دەرکردووە کە مۆبایلی ئێجی ٢٠ـە و خاوەنی چەندین تایبەتمەندی بەرزە و وەک کێبڕکێکارێکی
ئایفۆن ١٢ تەمشادەکرێت بەنرخێکی زۆر گونجاو.
ماڵپەڕی سکای نیوز لەهەواڵێکدا باس لەوەدەکات کە کۆمپانیای مۆتۆرۆلای
ئەمریکی- چینی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردووەتەەوە کە سێ جۆری نوێی مۆبایلن و بریتین لە هەریەک لە Edge 20 و Edge 20
Lite و Edge 20 Pro.
قەبارەی شاشەی مۆبایلە نوێیەکان بریتین لە ٦.٧
ئینج و تایبەتمەندی OLED و وردی ڕەنگەکان بریتییە لە ٣٨٥ پیکسل لە هەر ئینجێکدا، بیرگەی مۆبایلەکە
بە پرۆسێسەرێکی بەهێزی کوالکۆم ٨٧٠ج سناپدراگۆن کراردەکات و پاتری مۆبایلەکە ٤٥٠٠
میلیئەمپێرە و ڕامەکەی ١٢ گێگابایتە و دەتوانێت ٢٥٦ گێگابایت داتای تێدا هەڵبگیرێت،
پاترییەکی ٣٠ واتی هەیە و لەڕێگەی USBC 3.1ـەوە کاردەکات و خاوەنی سێ کامێرایە کە یەکێکیان ١٠٨ مێگا پێکسڵە
و یەکێکی دیکەیان ٨ مێگاپێکسڵە و ئەوی دیکەش
١٦ مێگاپێکسڵە و کامێرەی پێشەوەی ٣٢ مێگاپێکسڵە و خاوەنی تایبەتمەندی خوێندنەوەی پەنجەمۆرە.
نرخی مۆبایلەکە بەپێی جیاوازی بیرگە و ستۆرەیج
و جۆرەکان دەگۆڕێت و لەنێوان ٧٦٠ بۆ ٩٢٠ دۆلاردا دەبێت، لە کاتێکدا نرخی ئافۆنی ١٢
لەبازاڕەکانی هەرێمدا تا ئێستاش نزیکەی
١١٠٠ دۆلارە.