لەدایکبووانی بورجی نەهەنگ خاوەنی چەندین
تایبەتمەندی جیاواز و سەرنجڕاکێشن.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی " العین الاخباریة"
دا باس لە دیارترین تایبەتمەندیەکانی لە دایکبووانی بورجی نەهەنگ دەکات، بەم شێوەیە:
١. توانای گوێگرتن و هاوسۆزییان لەگەڵ کەسانی تردا هەیە.
٢. کەسانی هەستیارن و بە ئاسانی و خێرایی هەستەکانی
خۆیان دەردەبڕن.
٣. توانای خۆگونجاندنیان لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخەکان هەیە.
٤. خاوەنی بەخشندەییەکی
لەڕادەبەدەرن.
٥. ئەوان زیاتر لەناو خەیاڵەکانیاندا دەژین و ڕەنگە لەگەڵ
راستیدا تێکەڵیان بکەن.
٦. زۆربەی کاتەکان ئارەزووی گۆشەگیری دەکەن.
A.A