مانەوە بە گەنجی و کەمکردنەوەی چرچییەکانی پێست خەونی
هەمووانە، بۆ ئەمەش چەند خۆراکێک هەن یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بە گەنجی و تەندروست
بمێنیتەوە.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "Times of India" دا ئاماژەی بە چەند خۆراکێک کردووە کە
یارمەتیدەرە لە مانەوە بە گەنجی و تەندروستی لەوانە:
١. سێو: دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسێنەر و ڕیشاڵ کە کە هەوکردن لە جەستەدا کەم دەکاتەوە
و کۆلیسترۆڵی خراپ دادەبەزێنێت و هەستیاری ئەنسۆلین باشتر دەکات.
٢. چای سەوز:
خواردنەوەیەکی نایاب و وزەبەخشە کە جەستە بە تەندروست دەهێڵێتەوە.
٣. رەشکە: یارمەتی
کەمکردنەوەی شانە چەورییەکانی جەستە دەدات و ئەنزیمەکانی هەرسکردن و ئاستی گلوکۆزی
خوێن رێکدەخات.
٤. تۆوی کەتان: ترشە
چەوری ئۆمیگا ٣ ی تێدایە کە پێویستە بۆ باشترکرندنی دڵ و دەروونێکی تەندروستر،هەروەهابۆ باشترکردنی کارکردنی کۆئەندامی هەرسکردن.
٥. ئەڤۆگادۆ: بەهۆی بوونی پۆتاسیۆم و بڕێکی زۆر لە چەورییە تەندروستەکانی، دەتوانێت
یارمەتی پاراستنی تەندروستی پێست و قژ بدات و یارمەتیدەر بێت لە دابەزاندنی پەستانی
خوێن.
٦. چەرەسات: دەوڵەمەندە
بە چەوری و ڕیشاڵی تەندروست، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە
نەخۆشییە درێژخایەنەکان، وەک نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ.
٧. سەوزە: ڤیتامین K و لوتین و ترشی فۆلیک و کالیسیۆم و بێتا
کارۆتین کە لە سەوزەی گەڵا تۆخەکانی وەک سپێناخ هەیە کە یارمەتیدەرە لە باشترکردنی
بیرەوەری و تەندروستی جەستە.
٨. ماست: یارمەتی
پاراستنی بەهێزی ئێسکەکان دەدات، جەستە دەپارێزێت.
A.A