کێشی زیادە
بە یەکێک لە کێشە تەندروستییە باو و بێزارکەرەکان دادەنرێت کە زۆر کەس بەدوای
رزگاربووندا دەگەڕێن لێی.
لەم
چوارچێوەیەدا، رێجیمی هێلکەی کوڵاو بەرنامەیەکی دابەزاندنی کێشە کە بریتییە لە
خواردنی هێلکەی کوڵاو لە رۆژێکدا بەلایەنی کەمەوە لە یەک ژەمدا، بەپێی رۆژنامەی نیویۆرک
پۆست، بەڵام ئایا بەڕاستی سەرکەوتووە؟
شارەزایان
چەند بۆچوونێکیان هەیە لەسەر ئەو رێجیمە، کە بەڵێن دەدەن یارمەتی مرۆڤ بدات کە تەنها
لە ماوەی دوو هەفتەدا تا نزیکەی ١١ کیلۆ کێشی جەستە دابەزێنێت.
ئەم رێجیمە
بۆ یەکەمجار لە کتێبێکی ساڵی ٢٠١٨دا بە ناوی رێجیمی هێلکەی کوڵاو: رێگەی خێرا و
ئاسان بۆ دابەزاندنی کێش لەلایەن ئاریێل چاندلەرەوە، لە کاتێکدا رێجیمەکە هەندێک کەسایەتی
ناودار هەن کە پەیڕەوی دەکەن و دەوترێت نیکۆڵ کیدمان رێجیمێکی هێلکەی کوڵاوی پەیڕەو
کردووە، پێش ئەوەی لە فیلمی "شاخی سارد"دا رۆڵی سەرەکی ببینێت.
ئاماژەی
بەوەشکراوە، چەندین خۆراک هەن کە لە پەیڕەوکردنی رێجیمەکانی هێلکەی کوڵاودا قەدەغەکراون،
لەوانە:
-نان
و مەعکەرۆنی
-بەرهەمە
شیرەمەنیەکان لە شیر و پەنیر و ماست.
-پەتاتە.
- گەنمەشامی.
-نۆک
و فاسۆلیا و دانەوێڵەی تر.
-میوەکانی
وەک مۆز و ئەناناس و بامێ.
-خواردنەوە
شیرینکراوەکان وەک سۆدە و شەربەت و چای شیرین و خواردنەوە وەرزشییەکان.
پێویستە
ئاماژە بەوە بکرێت کە هێلکە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان و رەنگە بەشێکی تەندروست
بێت لە خۆراکی تەواودا، چونکە رێژەیەکی بەرزی ڤیتامین A و ڤیتامین B12 و ڤیتامین D و ریبۆفلاڤین، ڤیتامین B2 و بایۆتین B7 و سیلینیۆم و یۆدی تێدایە.
H.Y