خواردنی
ئاسن لە خۆراکی پێشنیارکراوی نزیکەی ١٠ میلیگرامە لە رۆژێکدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی
کە زۆرێک پێشنیاری ئەوە دەکەن کە چەوەندەر و هەنار بخرێنە ناو خۆراکەکەوە، بە لەبەرچاوگرتنی
ئەوەی رەنگەکەیان سوورە، هەر بۆیەش دەتوانن چارەسەری کەمخوێنی بکەن کە بەهۆی کەمی
ئاسنەوە دروست دەبێت بە زیادکردنی خوێن لە جەستەدا.
بەڵام بەپێی
ئەوەی رۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان بڵاوی کردووەتەوە، جوهی کاپوور پسپۆڕی بواری خۆراک
ئاشکرای دەکات کە چەوەندەر و هەنار باشترین سەرچاوەی خۆراکی ئاسن نین، ئاماژەی بەوەشکرد،
یەکێک لە تێڕوانینە هەڵە سەرەکییەکان ئەوەیە کە چەوەندەر و هەنار سەرچاوەی دەوڵەمەندی
ئاسنن.
کاپوور دەڵێت:
چەوەندەر ٠،٧٦ میلیگرام ئاسنی تێدایە لە هەر ١٠٠ گرامێکدا، هەناریش هەنار تەنها ٠،٣١
میلیگرام ئاسنی تێدایە لە هەر ١٠٠ گرامێکدا، ئەمەش وایکردووە ئەم دوو خۆراکە سەرچاوەی
باش نەبن بۆ ئاسن.
لای خۆیەوە،
دکتۆر دیلیپ گوود، سەرۆکی راوێژکاری پزیشکی لە نەخۆشخانەکانی یاشۆدا لە حەیدەراباد
وتی، هەندێک خۆراک هەن کە لانیکەم ٣ هێندەی ئەو ئاسنەی لە هەنار یان چەوەندەردا هەیە
زیاتریان تێدایە.
دژە ئۆکسێنەرەکان،
دکتۆر کاپوور باسی لەوەش کرد کە رەنگی سووری قووڵ لە چەوەندەر و هەناردا لە راستیدا
دەگەڕێتەوە بۆ رەنگە سروشتیەکان یان دژە ئۆکسێنەرەکان کە بە پۆلیفینۆل ناسراون، بۆیە
رەنگی سووری تۆخ دەتوانێت لە لیستی باشترین سەرچاوەکانی دژە ئۆکسێنەردا دەستنیشانیان
بکرێت بەڵام رێژەی ئاسن هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە.
دکتۆر
گود هاوڕایە لەگەڵ دکتۆر کاپوور، روونی دەکاتەوە کە چەوەندەر بڕێکی زۆر ڤیتامین A لەخۆدەگرێت، زۆربەی کات زیاتر لە رێژەی پێشنیارکراوی
رۆژانە، ئاماژە بەوە دەکات، سروشتی تواوەی چەوری ڤیتامین A دەتوانێت ببێتە هۆی هەڵگرتنی زیادەڕۆیی بەردەوام،
ئەستەمە بۆ لەش نەمێنێت. ئاستی بەرزی چەوەندەر دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن و
لەوانەیە ببێتە هۆی کاردانەوەی هەستیاری سووک.
رێژەی بەرزی
ئۆکسالاتی کالیسیۆم لە چەوەندەردا دەبێتە هۆی رێگری لە هەڵمژینی کالیسیۆم، ئەگەری
تووشبوون بە بەردی گورچیلە زیاد دەکات و دەبێتە هۆی تێکچوونی گەدە."
شارەزایان
ئامۆژگاری دەکەن کە خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ئاسن، ئەو خۆراکانە بخۆین کە دەوڵەمەندن
بە ڤیتامین سی، وەک تەماتە، لیمۆ، بیبەری سوور و زەرد، کە یارمەتی باشتر هەڵمژینی
ئاسن دەدەن.
H.Y