ڤیتامینەکان کۆمەڵێک
مادەی پێویستن بۆ باشترکردنی کارکردنی خانەکان،
ئەمە جگە لەوەی رۆڵیان هەیە لە گەشەکردنی جەستەدا.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی
" Aljazeera"
دا باس لە دیارترین سوود و جۆرەکانی ڤیتامینەکان دەکات، بەم شێوەیە:
سوود و جۆرەکانی
ڤیتامینەکان:
ڤیتامین A: یارمەتی دروستبوون و پاراستنی تەندروستی ددان و ئێسک و شانە نەرمەکان
و پێست دەدات.
ڤیتامین B6: یارمەتی دروستکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و پاراستنی کارکردنی
مێشک دەدات.
ڤیتامین B12: هاوشێوەی ڤیتامینەکانی تری B گرنگە بۆ میتابۆلیزم، هاوکات یارمەتی
دروستبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و پاراستنی کۆئەندامی دەمار دەدات.
ڤیتامین C : دژە ئۆکسێنەرە و دەبێتە
هۆی باشترکردنی تەندروستی ددان و پووک، یارمەتی جەستە دەدات ئاسن هەڵبمژێت و شانە
تەندروستەکان بپارێزێت، هەروەها پێویستە بۆ چاکبوونەوەی برینەکان.
ڤیتامین D : یارمەتی جەستە دەدات بۆ هەڵمژینی کالیسیۆم، کە
گرنگە بۆ گەشەکردن و پاراستنی تەندروستی ددان و ئێسکەکان، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ
پاراستنی ئاستی دروستی کالیسیۆم و فسفۆر لە خوێندا.
ڤیتامین E: دژە ئۆکسێنەرێکە کە بە توکۆفیرول ناسراوە، یارمەتی جەستە دەدات
خڕۆکە سوورەکانی خوێن دروست بکات.
ڤیتامین K : یارمەتی
باشتربوونی سووڕی خوێن دەدات جەستە دەپارێزێت لە خوێن مەین بوون و تەندروستی ئێسک باشتر دەکات.
ڤیتامین B5 : پێویستە بۆ میتابۆلیزمی خۆراک، هەروەها ڕۆڵی
هەیە لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆن و کۆلیسترۆڵ.
بایۆتین : پێویستە
بۆ میتابۆلیزمی پرۆتین و کاربۆهیدراتەکان، هەروەها لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆن و کۆلیسترۆڵدا.
ڤیتامین B : یارمەتی پاراستنی تەندروستی پێست و دەمارەکان
دەدات.
ترشی فۆلیک: کە
لەگەڵ ڤیتامین B12 کاردەکات و یارمەتی
دروستکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەدات، پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی DNA کە کۆنترۆڵی گەشەی شانەکان و کارکردنی خانەکان
دەکات.
ڤیتامین B2: لەگەڵ
ڤیتامینەکانی تری B کاردەکات کە گرنگە بۆ گەشەی
جەستە و بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن.
ڤیتامین B1: یارمەتی خانەکانی جەستە دەدات کاربۆهیدراتەکان
بگۆڕن بۆ وزە، هەروەها پێویستە بۆ تەندروست کارەکانی دڵ و خانەکانی دەمار.
کۆلین: مادەیەکی
خۆراکییە کە زۆر لە ڤیتامینەکانی گروپی بی دەچێت، یارمەتی کارکردنی ئاسایی مێشک و
کۆئەندامی دەمار دەدات، کەمی کۆلین دەبێتە هۆی ئاوسانی جگەر.
A.A