شێوازی ئامادەکردنی مریشکی برژاو

AM:11:44:10/12/2023

3324 جار خوێندراوەتەوە

چەندین ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ ئامادەکردنی مریشک بە شێوە و تامە جیاوازەکانی، زۆرێک مریشکی برژاویان پێ باشترە چونکە بێ چەورییە و سووکە لەسەر گەدە.

کەرەستەکانی:

٥٠٠ گرام سنگی مریشک

کەوچکێک پاپریکا.

کەوچکێک زەنجەفیلی هاراو.

کەوچکێک خوێ.

نیو کەوچک تۆزی سیر.

یەک پیازی وردکراو.

چەند پارچەیەک جەرجیر.

یەک کەوچک بیبەری ڕەشی وردکراو.

یەک کەوچک بەهاراتی مریشک.

یەک کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون.

سێکەوچک کەرە.

ئامادەکردنەکەی:

سنگی مریشکەکە بە باشی بکوڵێنە، پاشان خوێ و بیبەری تونی تێکەڵ بکە.

لە دوایی کوڵاندنی پارچە سنگەکان تێکەڵی هەموو پێکهاتەکانی تری بکە.

سینییەک بهێنە پارچە سنگەکانی بکە سەر و بیکە ناو فڕن بۆ ماوەیی ٢٠ خولەک تا رەنگی مریشکەکە ئاڵتوونی دەبێت.

لەکاتێکدا مریشکەکە لەناو فڕندایە، کەرەکە بخەرە ناو تاوەیەکی بچووکەوە و سیر و جەرجیرەکەی تێبکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک تا بە جوانی تێکەڵی کەرەکە دەبن.

دواتر بە فڵچەیەکی تایبەت لە پارچە سنگەکانی بدە و بۆ ماوەیی ١٠ خولەکی تر بیکەرەوە ناو فڕنەکە، لە کۆتایدا لەگەڵ زەڵاتەیەک پێشکەشی بکە.
A.A