بەهۆی GTA VIـیەوە کەسێک سکاڵا لەسەر کۆمپانیای رۆکستار تۆمار دەکات

PM:10:12:09/12/2023

14252 جار خوێندراوەتەوە

کەسێک بە ناوی "جۆکەرەکەی فلۆریدا" سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمپانیای رۆکستار تۆمار دەکات، بە بیانووی ئەوەی رووخساری ئەویان بەکارهێناوە بۆ یەکێک لە کارەکتەرەکانی ناو ڤیدیۆگەیمەکە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "یۆرۆ گەیمەر" ، ئەو کەسە پێشتر لە سۆشیال میدیا وێنەکانی بڵاو ببوونەوە و ناوی "جۆکەرەکەی فلۆریدا"ـی لێ نرابوو، لەبەر تاتۆکانی رووخسار و هەڵسوکەوتەکانی.

لە یەکێک لە دیمەنەکانی ناو ترایلەرەکەی GTA VIـدا، کەسایەتییەک دەردەکەوێت کە کەمێک هاوشێوەی رووخساری ئەو کەسەیە و تاتۆ لەسەر رووخساری هەیە، هەر بۆیە لە بەرامبەردا جۆکەرەکەی فلۆریدا داوای دوو ملیۆن قەرەبوو لە کۆمپانیای رۆکستار دەکات.

وەک خۆی لە لێدوانێکدا دەڵێت " "ئەوە منم، ئەو کەسەی ناو ترایلەرەکە لە شێوەی منەوە ئیلهامیان لێ وەرگرتووە، جی تی ئەی، دەبێت قسە بکەین، یان نەخێر پێویستە یەک یان دوو ملیۆنم پێ بدەن، هاوشێوەی منتان دروست کردووە، هەموو شتێکی منتان بردووە".