شێوازی ئامادەکردنی پەردە پڵاو

PM:12:04:20/09/2021

4356 جار خوێندراوەتەوە

پەردە پڵاو خواردنێکی زۆر بە تام و چێژە و بە شێوەیەکی ئاسان ئامادە دەکرێت.

پێداویستییەکانی:

ئاو

برنج بە پێی پێویست

بادەم

کشمیش

بەهارات

زەیت

گۆشت

نان

شێوازی ئامادەکردنی:

سەرەتا ئاوەکە دەکەینەوە ناو مەنجەڵەکە و کەمێک خوێی تێدەکەین تا دەکوڵێت.

دواتر برنجەکەی تێدەکەین و چەند جارێک تێکی دەدەین تا ئاوەکەی کەمدەبێتەوە و دواتر دەیپاڵێوین و ئاوی سارد دەکەین بە برنجەکەدا.

پاشان برنجەکە دەکەیتەوە ناو مەنجەڵەکە و زەیتی قرچاوی تێدەکەین، دواتر ئاوی گەرم و کەمێک خوێ دووبارە دەکەینەوە بە سەریدا.

پاشان کە ئامادەبوو کەمێک هەڵمی کرد مەنجەڵێکی دیکە دەهێنن و چەوری دەکەین و نانەکەی تێدا ڕادەخەین بە شێوەیەک کە ناو مەنجەڵەکە و چواردەورەکەی بگرێتەوە.

دواتر چینێک برنجەکە دەکەینە مەنجەڵەکەوە و دواتر کشمیش و بادەم و گۆشتەکە و پاشان چینێکی دیکەی برنج.

لە کۆتایدا دەیخەینە فڕنەوە تا نانەکە دەبرژێت و ئامادە دەبێت بۆ پێشکەشکردن.