وا راهاتووین کاتێک لە
نان خواردن تەواو دەبین، چەند کارێک ئەنجام بدەین، وەک خواردنەوەی چا یان خەوتن کە
زیانی زۆر بە جەستە دەگەیەنن.
دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی
لە بابەتێکدا، ئاماژە بە گرنگترین ئەو خووانە دەدات کە دوای نان خواردن دەکرێت و
زیان بە تەندروستی دەگەیەنن، بەمشێوەیە:
١. خواردنی میوە، چونکە
دەبێتە هۆی ئاوسانی سک، باشترە دوو کاتژمێر دوای نان خواردن بخورێن.
٢. خواردنەوەی چا تاکو
دوو کاتژمێر، چونکە رێگری لە هەڵمژینی مادەی ئاسن و ترشە ئەمینییەکان دەکات.
٣. خۆشۆردن، وا باشترە کاتژمێرێک
دوای نان خواردن بکرێت، چونکە کرداری هەرسکردن دوا دەخات.
٤. خەوتن یان پاڵکەوتن،
دەبێتە هۆی دروستبوونی دڵەکزێ و تێکچوونی گەدە، باشترە کاتژمێرێک دواتر ئەنجام بدرێت.