هونەرمەند پرژە سەعدی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی
"پرسیار" بڵاودەکاتەوە
پرژە سەعدی لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام ئاماژە
بە نوێترین کاری هونەری خۆی دەکات و نووسیوێتی " زۆر شەو زۆر پرسیارمان هەیە
کە بەری دڵ و ڕۆحمان ئەگرێت و مەجالی ئەوەمان نایاتێ تۆزێک خەو چییە بچێتە چاومان،
ئەم گۆرانییە بۆ ئەو دڵانەی هەزاران پرسیاری نەووتراو و بێ وەڵامیان تیایە." کە
بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویبکاتەوە.
پرژە سەعدی یەکێکە
لە خانمە گۆرانیبێژەکان، ماوەیەکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردووە و بەرهەمی دوێت
و تەنهای هەیە و هەواداری تایبەت بە دەنگی خۆی هەیە.
A.A