کەسانی
خۆپەرست یەکێکن لەو جۆرە کەسانەی بە قورسی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و زۆربەی کات
دەبنە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ خۆیان و دەوروبەریشیان.
ماڵپەری
"لوبنان ٢٤" دیارترین تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی خۆپەرستی بڵاوکردووەتەوە
کە دەبێتە نیشانە بۆ ناسینەوەیان:
١. خۆی خۆشدەوێت و گرنگی بە دەوروبەرەکەی نادات،
هەمیشە بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت ئارەزووەکانی خۆی بەدیبهێنێت، تەنانەت ئەگەر لەسەر
شانی کەسانی تریش بەدەستی بهێنێت.
٢. کەسایەتی
خۆپەرست هیچ قوربانییەک بۆ ئەوانی تر نادات و گیانی هاوکاریکردنی نییە.
٣.هەست
بە تاوان ناکات کاتێک زیان بە کەسێک دەگەیەنێت.
٤. نیگەران
دەبێت بیرۆکەکانی لەلایەن کەسانی ترەوە دژایەتی بکرێت، رەخنە رەت دەکاتەوە.
٥. بڕیاری
هەڵە لەسەر کەسانی تر دەدات بەبێ ئەوەی راستییەکە بزانێت.
٦. ئامادەیە دوای ساڵێك لە پچڕانی پەیوەندی و قسە
نەکردن، پەیوەندیت پێوە بکاتەوە تەنها لەبەر بەرژەوەندییەکانی خۆی.