کەڵەشێری کوردی تامێکی جیاواز و خۆشی
هەیە زۆر کەس ئارەزووی دەکەن، لێرەدا شێوازی ئامادەکردنەکەی دەخەینەروو.
کەرەستەکانی:
گۆشتی کەڵەشێر
خوێ
دوو پیاز
کەوچکێکی بچوک بەهاراتی مریشک
کەوچکێکی بچوک بیبەری تونی هاڕڕاو
ئامادەکردنەکەی:
گۆشتەکە بە باشی بشۆرەوە و خوێ پێوە
بکە و لە ناو مەنجەڵێکدا لەسەر ئاگر دایبێ.
دوای ئەوەی کەمێک سوربووەوە پیازەکە
ورد بکە و بەهارات و بیبەرە تونەکەی تێکەڵ بکە، پاشان ئاوی بکەرە ناو بۆ ماوەی یەک
کاتژمێر با لەسەر ئاگرەکە بێت.
لە دوای کوڵاندنی لەگەڵ برنجدا پێشکەش
بکە.
A.A