چۆن مامەڵە لەگەڵ هاوسەرێکی توڕە دەکەیت؟

AM:10:30:06/12/2023

11388 جار خوێندراوەتەوە

توڕەبوون یەکێکە لەو کێشانەی کە هاوسەران رووبەرووی دەبنەوە، هەڵسوکەوتی هەڵە لەوانەیە کێشەکە گەورەتر بکات، رەنگە چەند هۆکارێک هەبن بۆ ئەوەی هاوسەرەکەت هەمیشە توڕە بێت، گرنگە لەبیرت بێت کە توڕەبوون هەستێکی ئاڵۆزە، لەوانەیە هۆکاری تر لە پشت توڕەییەکەیانەوە هەبێت وەک هەبوونی فشارێکی زۆر لەسەر کەسەکە یان کێشەی چارەسەرنەکراو.

ماڵپەڕی "pinkvilla" هەندێک ئامۆژگاری بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هاوسەری توڕە خستۆتەروو، لەوانە:

١. پەیوەندی تەندروست پەیوەستە بە گفتوگۆکردنەوە، دەرفەتێک دروست بکە کە هەردووکتان بتوانن باسی کێشەکانی نێوانتان بکەن.

٢. چارەسەرکردنی هۆکارە بنەڕەتییەکان، توڕەیی زۆرجار لە پێداویستییە دابیننەکراوەکانەوە سەرچاوە دەگرێت.

٣. تێگەیشتن لە کەسایەتی هاوبەشی ژیانت، مرۆڤەکان ئاڵۆزن و تێگەیشتن لە کەسایەتی و کاردانەوە و ئارەزووەکانی هاوسەرەکەت زۆر گرنگە، سەرنجت لەسەر تێگەیشتن بێت نەک کۆنتڕۆڵی بکەیت بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵیدا دروست بکەیت.

٤. هەموو ناکۆکییەک شایەنی ئەوە نییە کە بەدوایدا بگەڕێت، باشتر وایە بابەتە بچووکەکان کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکە نەبێت.

٥. وەک خۆی قبوڵ بکە لەبری ئەوەی هەوڵی گۆڕینی هاوبەشەکەت بدەیت ، سەرنجت لەسەر دروستکردنی ژینگەیەکی ئەرێنی بێت لەسەر بنەمای ڕێز و خۆشەویستی.

٦. دوور بکەوەرەوە لە گریمانەکان، لێکدانەوەی هەڵە دەتوانێت ببێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی گەورە، لەبری ئەوەی گومانی لێ بکەیت داوای ڕوونکردنەوەی لێ بکە.

٧. دەرفەتی پێبدە کات بۆ خۆی تەرخان بکات وەک وەرزشکردن یان کات بەسەربردن لەگەڵ هاورێکانی ئەمەش یارمەتیدەرە لە رزگاربوون لە کێشەکان.

٨. رێز لە هەست و ئارەزووەکانی هاوبەشی ژیانت بگرە ، هەبوونی متمانە و ڕاستگۆیی لە دەربڕینی پێداویستییەکانتدا دەتوانێت ببێتە هۆی چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان.

٩. لەوە تێبگە کە توڕەیی هاوبەشی ژیانت ڕەنگە هیچ پەیوەندییەکی بە تۆوە نەبێت، لەوانەیە کێشەیەکی قووڵتری هەبێت کە کاریگەری لەسەر هەستەکانی هەبێت، بۆیە بە ئارامییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکە.
A.A