شێوازی ئامادەکردنی گۆشتی قاز

AM:10:34:05/12/2023

14164 جار خوێندراوەتەوە

گۆشتی قاز یەکێکە لەو خواردنانەی کە زۆر کەس ئارەزووی دەکەن بە تایبەت لە وەرزی زستاندا، لە هەمان کاتدا چەندین سوودی تەندروستی هەیە.

کەرەستەکانی :

گۆشتی قاز

یەک پیازی وردکراو

زەنجەفیلی وردکراو

بەهارات

بیبەری رەش

هێڵ ، مێخەک ، دارچینی بەپێی ئارەزووی خۆت

گەڵای غار

خوێ

ئاو

ئامادەکردنەکەی:

گۆشتەکە بکەرە ناو مەنجەڵێکەوە و پیاز و خوێکەی تێبکە ، لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دایبنێ تا ئاوەکەی هەڵدەچنێت وکەمێک سوور دەبێتەوە.

دواتر هەموو پێکهاتەکانی تری تێکەڵ بکە و لەسەر ئاگرێکی هێواش دایبنێرەرەوە.

لەدوای کوڵان و خەست بوونەوەی لەسەر ئاگر دایبگرە و لە کۆتایدا لەگەڵ برنج پێشکەشی بکە.
A.A