هەموو کەسێک پێویستی
به خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند به پێکهاتووه گرنگه‌کان هه‌یه له پێناو ته‌ندروستیه‌کی
باش و گه‌شه‌ی هه‌موو خانه‌کانی جەستە، نیسک یه‌کێکه له‌و خۆراکه باشانه که جێگره‌وه‌یه‌کی
گونجاوه له‌بری گۆشت، مریشک و ماسی.
دکتۆر کامه‌ران
رەسوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە گرنگترین
سووده ته‌ندروستیه‌کانی نیسک کردووە، بریتین لە:
١.گه‌شه و به‌هێزکردنی
ماسولکه‌کان: چونکه سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی پڕۆتینه و هه‌موو ترشه ئه‌مینیه‌کانی
تێدایه که جه‌سته پێویستییه‌تی.
۲.باش کردنی کۆئه‌ندامی
هه‌رس و که‌م کردنه‌وه و رێگری کردن له قه‌بزی: چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده
ریشاڵیه‌کان.
۳.پاراستنی منداڵ
له که‌مخوێنی و چاره‌سه‌رکردنی: بڕێکی زۆر له مادده‌ی ئاسنی تێدایه له‌گه‌ڵ فۆلیدک
ئه‌سید و مس.
٤.بۆ گه‌شه‌ی
باڵای منداڵ به‌سووده: چونکه زۆربه‌ی پێکهاتووه گرنگه‌کانی ئێسکی تێدایه وه‌ک،
فۆسفۆڕ، مه‌نگه‌نیز و پڕۆتین.
٥. بۆ خۆپاراستن
له کێشی زۆر و قه‌ڵه‌وی له کاتی منداڵی و دواتر: به‌ڵام له هه‌مان کاتدا به‌که‌ڵکه
بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی ئیشتیهایان که‌مه.
٦. بۆ کۆنتڕۆڵ
کردنی ئاستی شه‌کره: بۆ ئەو کەسانەی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه به سووده له‌گه‌ڵ
خۆپاراستن له تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دووه‌م.
٧. که‌م کردنه‌وه‌ی
دڵه‌ڕاوکێ، دڵته‌نگی و تووڕه‌یی.
S.A