بروکلی سەوزەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان و سوودی بۆ تەندروستی هەیە،
هەروەها لە ئامادەکردنی زەڵاتە و شۆربا بەکاردێت.
پێداویستییەکان:
٥٠٠ گرام بروکلی.
دوو کوپ ئاوی مریشک.
یەک پیازی وردکراو.
کوپێک شیر.
نیو کوپ کەرە.
کەوچکێکی بچووک سیر.
دوو کەوچکی چێشت نیشاستەی گەنمەشامی.
دوو کوپ کرێمی چێشت لێنان.
نیو کوپ پەنیر.
شێوازی ئامادەکردنەکەی:
لە ناو مەنجەڵێک نیو کوپ کەرەکە لەسەر ئاگرێکی مامناوەند بتوێنەرەوە، پیازەکە
سووربکەرەوە تاکو نەرم دەبێت.
بروکلیەکەی تێبکە و ئاوی مریشکەکە بڕژێنە ناو مەنجەڵەکە تاکو بە تەواوی دایدەپۆشێت.
تێکەڵەکە ورد بکە و بەردەوام بە لە کوڵاندنی بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەک، بەردەوام
تێکی بدە.
ئاگرەکە کەم بکەرەوە، پەنیر و کرێمەکەی تێبکە، پاشان شیر و سیرە وردکراوەکەی
تێبکە.
نیشاستە لە ئاودا بتوێنەرەوە، لەگەڵ خوێ بیخە ناو شۆرباکە، بەردەوام بە لە
کوڵاندن و تێکدانی تا شۆرباکە خەست دەبێتەوە، بە گەرمی پێشکەشی بکە.
S.A