ئەگەر ڕۆژانە تەماتە بخۆیت چی بەسەر جەستەتدا دێت؟

AM:10:05:03/12/2023

10292 جار خوێندراوەتەوە

تەماتە هەر لە کۆنەوە بە خواردنێکی سەرەکی داندراوە، کاریگەری جۆراوجۆری لەسەر جەستە هەیە چونکە تەماتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەرەکان.

دکتۆر سۆمناس گوپتا پزیشکی ڕاوێژکاری باڵا و پزیشکی نەخۆشی شەکرە ڕایگەیاند، خواردنی رۆژانەی تەماتە دەتوانێت کاریگەری جۆراوجۆری لەسەر جەستەت هەبێت بەو پێیەی تەماتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسانەرەکان بەمەش چەندین سوودی تەندروستی دەبەخشێت بە جەستە.

ئاستی بەرزی دژە ئۆکسێنەرەکان، وەک لایکۆپین، لە تەماتەدا، ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی تەندروستی دڵ بە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد تەماتە بە شێوەیەکی بەرچاو یارمەتی باشترکردنی تەندروستی ڕیخۆڵە دەکات، رێگری دەکات لە هەوکردن و تێکچوونی ڕیخۆڵە.

تەماتە سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامینC و K یە، هەروەها پۆتاسیۆمە، ئەمەش وادەکات سیستمی بەرگری جەستە بەهێز بکات و تەندروستی پێست باشتر بکات، ریگری لە مەینبوونی خوێن دەکات، تەندروستی ئێسک بەهێزتر دەکات، یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی پەستانی خوێندا.

خواردنی تەماتە بە بەردەوامی یارمەتیدەرە لە دابەزاندی کێشدا بەهۆی زۆری ریشاڵی ناو تەماتە و بوونی رێژەیەکی باشی ئاو.

سەرەرای کاریگەرییە سودبەخشەکانی خواردنی تەماتە بەڵام لە هەمان کاتدا زۆر خواردنی تەماتە کاریگەی زیانبەخشی هەبێت.

رەنگە هەندێک کەس هەستیار بن بە سروشتی ترشی تەماتە، ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی هەرسکردن یان دەرکەوتنی نیشانەکانی ترشەڵۆکی گەدە، هەروەها ڕەنگە ببێتە هۆی کێشەی میزکردن، شەقیقە، ئازاری جەستە.

دکتۆر گوپتا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی کە هەندێک حاڵەتی پزیشکییان هەیە، وەک بەردی گورچیلە، دەبێت خۆیان لە زۆر خواردنی تەماتە بە دوور بگرن.
A.A