کەمال محەمەد و هیمان رەسولیان دوێتێکیان بڵاوکردەوە

PM:09:02:01/12/2023

8520 جار خوێندراوەتەوە

هەریەک لە هونەرمەندان کەمال محەمەد و هیمان رەسولیان ڤیدیۆکلیپێکی نوێیان بە ناوی "باران" بڵاوکردەوە.

بەرهەمەکە لە ئاواز و هۆنراوەی هیمان رەسولیانە و لەلایەن بڕیار فەتاحەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

كه‌مال محه‌مه‌د ساڵى ١٩٦٠ لە شارى سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵانی هەشتاکانەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان، هەوادارێکی زۆری هەیە، جگە لە سازکردنی چەندین کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیک، چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە.

هیمان رەسوڵیان خەڵکی شاری مەریوانە و هونەرمەندێکی تازە دەرکەوتووە، خاوەنی یەک بەرهەمە بە شێوەی دوێت لەگەڵ هونەرمەند کەمال محەمەد.