بەشێک لە خەڵکی
پێوەرەکانی جوانی و مێینەبوونی خانمان بە قژەوە دەبەستنەوە، هەر بۆیە خانمان
گرنگییەکی زۆر بە قژیان دەدەن، بەڵام سەبارەت بە پیاوان ئایا چ جۆرە قژێکی خانمان
بەلایانەوە جوانترینە درێژ یان کورت؟
ماڵپەڕی لوبنان
٢٤ لە بابەتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، قژ جوانی و تایبەتمەندیی و بەهێزی بە خانمان دەبەخشێت،
زۆرینەی خانمان ئارەزووی قژی درێژ دەکەن بەڵام هەندێکی تریان قژی کورتیان بەلاوە
پەسەندە، سەبارەت بە پیاوانیش ئەوانیش بوون بە دوو بەشەوە، ئەو پیاوانەی حەز قژی درێژ دەکەن دەگەڕێتەوە بۆ ئەم هۆکارانە:
١. پیاوان
پێیان وایە قژی درێژ یەکەم شتە لە خانماندا سەرنجیان رادەکێشێت.
٢. بە
تایبەتمەندی مێینەبوونی خانمان هەژماری دەکەن.
٣. بەشێکی
زۆر لە پیاوان پێیان وایە ئەو خانمەی قژی درێژ بێت تەندروستی باشە و گرنگی بە
جوانی خۆی دەدات.
لە هەمان کاتدا
بەشێکی تر لە پیاوان قژی کورتیان بەلاوە پەسەندترە و زیاتر قژی کورت بۆ خانمێک بە
جوان دەبینن، لەبەر ئەم هۆکارانە:
١. گەردن و
ملی خانمان دەردەخات و دەبێتە جێگەی سەرنجیان.
٣. پێیان
وایە خانمانی قژ کورت زیاتر نەرمونیاترن و کۆمەڵایەتین بەراورد بە خانمانی قژ
درێژ.