مێخەک یەکێکە لە
گیا دەرمانییەکان کە لە کۆنەوە بۆ چارەسەرکردن بەکارهاتووە، هەروەها بەهاراتێکە کە
بە شێوەیەکی بەرفراوان لە چێشتخانەدا بەکاردەهێنرێت و چەندین سوودی تەندروستی هەیە.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی
" webteb" دا دیارترین
سوودەکانی مێخەکی خستۆتەروو، لەوانەش:
١. دژە
هەوکردن: مێخەک پێکهاتەیەکی تێدایە کە تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە.
٢. باشترکردنی هەرسکردن: مێخەک یارمەتیدەرە
لە هاندانی کرداری هەرس و کەمکردنەوەی ئاوسانی گەدە و غازات.
٣. بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە: مێخەک
پێکهاتەیەکی تێدایە کە کۆئەندامی بەرگری بەهێز دەکات و یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن
دەدات.
٤. ئازار کەم دەکاتەوە: زەیتی مێخەک بە
ئازارشکێنێکی سروشتی دادەنرێت، هەندێکجار بۆ نەهێشتنی ئازار بەکاردەهێنرێت، بەتایبەتی
ئازارەکانی پەیوەست بە نەخۆشی پووک.
٥. دژە بەکتریایە: پێکهاتەکانی مێخەک تایبەتمەندی
دژە بەکتریای تێدایە، ئەمەش وا دەکات لە هەندێک کاتدا وەک ڕێگریکردن لە هەوکردن بەکاربهێندرێت.
٦. باشترکردنی بۆنی دەم: مێخەک لە
دروستکردنی هەویری ددان و شۆردنی دەمدا بەکاردێت بۆ باشترکردنی بۆنی دەم و پاراستنی
تەندروستی پووک.
٧. باشترکردنی تەندروستی دڵ: هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان
ئاماژە بەوە دەکەن کە مێخەک یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ و چەوری لە
خوێندا، ئەمەش تەندروستی دڵ بەرز دەکاتەوە.
٨. نەهێشتنی کۆکە: زەیتی مێخەک بۆ هێورکردنەوەی
قوڕگ و نەهێشتنی کۆکە بەکاردێت.
بەڵام پێویستە مێخەک
بە وریاییەوە بخورێت، بەتایبەتی بە ڕێژەیەکی زۆر نەخورێت، چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی
هەستیاری لە هەندێک کەسدا، باشتر وایە ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت ئەگەر گومان هەبێت لە
بەکارهێنانی بە شێوەیەکی دروست یان ئەگەر بارودۆخێکی تەندروستی تایبەتت هەبێت.
A.A