شێوازی ئامادەکردنی کوبە یەکێکە لە خواردنە بە تامەکان کە زۆر کەس ئارەزووی دەکەن،لێرەدا شێوازی ئامادەکردنەکەی دەخەینەروو.
پێکهاتەکانی:
سێ پەرداخ برنج ٥٠٠گرام قیمە پیاز بایەم و گوێز خوێ بەهارات کەرەوزی وردکراو زەردەچەوە بیبەری
رەش زەیت ئاو ئامادەکردنەکەی:
برنجەکە لەگەڵ چوار کوپ ئاو و خوێ و
زەردەچەوە تێکەڵ بکە و بیکە سەر ئاگر.
با لەسەر ئاگربێت تا بە جوانی دەکوڵێت و
ئاوەکە هەڵدەچنێتەوە، پاشان بیکە سەر سینەیەک تا سارد دەبێتەوە.
دوای ساردبوونەوەی برنجەکە بەدەست
بیشێلە تا دەبێت بە هەویر. بە زەیتەکە پیاز و قیمە و کەرەوزەکە سوور بکەوەرەوە و
دواتر بایەم ، گوێز،
بیبەری رەشی لەگەڵدا تێکەڵ بکە.
برنجەکە بە دەست خڕی
بکەرەوە و پێکاتەکانی بکە ناوی و دواتر دەمی هەویرەکە داپۆشەرەوە، دوایی
ئامادەبوونی سووری بکەرەوە، لە کۆتاییدا لەگەڵ زەڵاتەیەک پێشکەشی بکە.
A.A