کارۆ جەزا ڤیدیۆ کلیپێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

PM:11:23:22/11/2023

1388 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی لاو کارۆ جەزا نوێترین گۆرانی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ و بەناوی "نیمە تاقەتی دووری" بڵاو دەکاتەوە.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، کارۆ جەزا کورتە ڤیدیۆیەکی لە گۆرانییەکەی داناوە و لەسەری نووسیوە "چاوه‌ڕوانی نوێترین كاری من بن به‌م زووانه‌ بە ناوی نیمە تاقەتی دووری".

وەک ئاماژەی پێ داوە، ڤیدیۆ کلیپەکە لە دەرهێنانی دیار مەهدییە.

کارۆ جەزا لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ـی شاری سلێمانییە و گۆرانیبێژێکی لاوە و بە وتنەوەی گۆرانییە فۆلکلۆرەکان دەستیپێکرد، لە ئێستادا خاوەنی گۆرانییەکی تۆمارکراوی خۆیەتی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی "چیبوو چیبوو نازانم".