گەنمەکوتاو یەکێکەلە خواردنە کوردەواریەکان بە تایبەت لە وەرزی زستان و کاتی سەرماو سۆڵە، گەرمی بەجەستە دەبەخشێت، لە
هەمان کات دا کۆمەڵێک سوودی ته‌ندروستی هەیە، گەنمەکوتاو بە جۆرێک لە دانەوێڵە
تەواوەکان دادەنرێت کە هەمیشە جەخت لە سەر خواردنی دەکرێت.
دکتۆر کامه‌ران
رەسوڵ ژاژڵه‌ی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە گرنگترین
سوودە تەندروستییەکانی گەنمەکوتاو کردووە، بریتین لە:
١. یارمەتی
بەهێزکردنی بەرگری جەستە، خۆپاراستن لە هەڵامەت،
پەتای وەرزی و ئەنفلۆنزا دەدات.
٢.خۆپاراستن له
نه‌خۆشی شه‌کره و یارمه‌تی دانی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دا.
٣. زۆر به‌سووده
بۆ کاتی رێجیم، دابه‌زاندنی کێش، رێگری کردن له قه‌ڵه‌و بوون چونکه بڕێکی که‌م
کالۆری تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده ریشاڵیه‌کان مرۆڤ هه‌ست به تێری ده‌کات.
٤.یارمەتی به‌هێز
کردنی یادەوەری، کاراکردنی خانەکانی مێشک و کۆئەندامی دەمار دەدات.
٥. یارمەتی چالاک
کردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس دەدات و رێگه گرتن له قه‌بزی.
٦. رێگری دەکات
له کەمخوێنی، کەمی ماددەی ئاسن و چارەسەرکردنی.
٧.خۆپاراستن له
هەندێک جۆری شێرپه‌نجه بە تایبەت شێرپەنجەی مەمک و پڕۆستات.
٨. پێدانی
وزە بە جەستە و یارمەتی گەرمکردنەوەی جەستە دەدات.
S.A