هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ

AM:11:09:22/11/2023

1216 جار خوێندراوەتەوە

بەشێکی زۆری خەڵکی بەدەست هەڵوەرینی قژیانەوە دەناڵێنن کە چەندین هۆکاری هەیە، گرنگترینیان هۆکاری بۆماوەیی و بەدخۆراکییە.

لە بابەتێکی پرۆفیسۆر یۆرگ فۆلهابەردا ئاماژە بەوە دەکات هەڵوەرینی قژ چەندین هۆکاری هەیە، دیارترینیان هۆکاری بۆماوەیی و بەدخۆراکییە، وەک کەمی ئاسن و زینک.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکارەکانی بریتین لە هەندێک نەخۆشی وەک نەخۆشی غودەی دەرەقی، زیادبوونی غودەی دەرەقی، کەمی غودەی دەرەقی، یان نیشانەکانی هێلکەدانی فرە کیسی، هەروەها بەهۆی پەڵە یان لەدەستدانی شانەکانی سەر، تووشبوون بە نەخۆشی سەدەف یان هەبوونی بەکتریا، جگە لە چارەسەری کیمیایی و چارەسەری تیشکی بەهۆی شێرپەنجەوە.

هۆکاری دەروونیشی دەستنیشان کرد بەوەی کە هۆکارە بۆ هەڵوەرینی قژ وەک فشاری دەروونی بەردەوام و خەمۆکی.

پرۆفیسۆر فۆلهابەر جەختی لەسەر پێویستی ڕاوێژکردن بە پزیشک کردەوە کاتێک هەڵوەرینی قژ ڕوودەدات بە ڕێژەی زیاتر لە ١٠٠ تاڵ لە ڕۆژێکدا، بەمەبەستی دیاریکردنی هۆکاری ڕاستەقینەی و دابینکردنی چارەسەر کردنی.
A.A