کونجی دەتوانێت
خۆراکێکی زۆر باش بێت، بەهایەکی خۆراکی بەرز و جیاوازی هەیە، هەروەها سوودی تەندروستی
زۆر و جۆراوجۆری هەیە،
ماڵپەڕی " WebTeb " لە هەواڵێکیدا سوودە گرنگەکانی
خواردنی کونجی بڵاویکردووەتەوە، بریتین لە:
١.دەوڵەمەندە
بە ڤیتامین B :کونجی سەرچاوەیەکی
باشە بۆ ڤیتامینەکانی B .
٢. کۆنتڕۆڵکردنی
نەخۆشی شەکرە: کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە و
دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە رێکخستنی ئاستی شەکری خوێن بە گشتی.
٣. شێدارکردنی
پێست: کەشوهەوای سارد دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست، کونجی سەرچاوەیەکی باشی ترشە چەورییەکانە،
ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پێست بە شێداری بمێنێتەوە و رێگری بکات لە وشکبوونەوەی
لە مانگەکانی زستاندا.
٤. تەندروستی
دڵ: چەوری تەندروست لەخۆ دەگرێت کە تەندروستی دڵ دەپارێزێت، ئەم چەورییانە دەتوانن
یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆڵیستڕۆڵی خراپ بدەن.
٥. تەندروستی ئێسک:
ئەو کالیسیۆم و زینکەی لە تۆوی کونجیدا هەیە سوودبەخشە بۆ پاراستنی ئێسکەکان،
خواردنی کونجی بە تایبەتی لە وەرزی زستاندا گرنگە کاتێک چالاکییەکانی دەرەوە
سنووردار دەبن.
S.A