شێوازی ئامادەکردنی کەلانە

AM:11:58:21/11/2023

6324 جار خوێندراوەتەوە

کەلانە یەکێکە لە خواردنە کوردەوارییە بە تامەکان کە زۆر کەس ئارەزووی دەکات، لێرەدا شێوازی ئامادەکردنەکەی دەخینە روو.

کەرەستەکانی:

ئارد بە پێی پێوستی خۆت

كه‌وچكێ خوێ

ته‌ڕه‌ پیاز

ئاو به‌پێی پێویست

ئاماده‌كردنەکەی

تەڕە پیازەکە بە باشی ورد بکە.

پێکهاتەکانی تر تێکەڵ بە یەک بکە و بیشیلە تا هەویرێکی تون دەردەچێت.

پاشان بکە بە چەند گونکێکی مامناوەند.

دواتر گونكه‌كان پان بكه‌ره‌وه‌و و تەڕەپیازە وردەکە بکەرە سەر لایەکی و لەکەی تری بکەرەوە بە سەریدا.

لە کۆتاییدا لەسەر ساجێک بیبرژێنه، دوای ئامادەکردنی له‌گه‌ڵ دۆشاوی خورمادا پێشكه‌شی بكه‌.
A.A