دکتۆر ئۆلگا
کۆندراتێنکۆ، پسپۆڕی خۆراکی رووسی روونیکردەوە کە بنەمای بنەڕەتی خۆراکی تەندروست
هاوسەنگی پرۆتین و چەوری و کاربۆهیدرات و ڤیتامینەکانە.
لەماڵپەڕی
"روسیا ئەمڕۆ"ـدا هاتووە، بە وتەی ئەو پسپۆڕە مرۆڤ پێویستی بە وزە هەیە
بۆ ئەوەی ژیانێکی ئاسایی بژی، سەرچاوەی وزەی سەرەکی کاربۆهیدراتەکانە، بۆیە دەبێت
جەستە لەسەدا ٥٠ی کالۆری رۆژانەی خۆی لێیان وەربگرێت، بەمەرجێک لە شیرینییەکانەوە
نەبێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "باشترە کاربۆهیدراتەکان کاربکەن بۆ ماوەیەکی درێژ و رێژەیان لە
جەستەدا مامناوەند یان نزم بێت، جگە لەوەش باشتر وایە میوە و بەرهەمە سروشتییەکان
بخورێت، بەمەبەستی بەدەستهێنانیان".
لە هەمان
کاتدا ئەو پسپۆڕە جەختی لەوە کردەوە کە رەتکردنەوەی هەندێک کەس بۆ خواردنی چەوری هەڵەیە،
چونکە چەوری دەبێت ٣٠٪ی کالۆری رۆژانە کەمتر نەبێت، هەروەها پێویستە رێژەی ترشە چەورییە
ناتێرەکان زیاد بکرێت کە بریتین لە ئۆمیگا سێ و ئۆمیگا شەش، لە بەرامبەردا دەبێت ئەو
چەورییە ترانس و ترشە چەورییە تاکانەی کە لە خۆراکە چەوری و سورەکراوە و خۆراکە پرۆسێس
کراوەکان و خواردنە خێراکاندا هەیە، لە ژەمەکان دەربکرێن.
جگە لەوەش
پێویستە بڕێکی پێویست لە پرۆتین لە رۆژێکدا بۆ پیاوان بخورێت: ١٢٠ گرام و بۆ ئافرەتان:
٩٠-١٠٠ گرام. چونکە پرۆتین مادەی بنەڕەتی بنیاتنانی خانەکانە، بەهۆیەوە شانەکان
دروست دەبن و چاک دەکرێنەوە و نۆژەن دەکرێنەوە.
ئەو پسپۆڕە
ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت رێجیمێکی تەندروست پەیڕەو بکەن، گرنگی بە
سەوزەی کاڵ و میوە و گیا و دانەوێڵەی تەواو بدەن، چونکە کاریگەری ژەهرەکان لە جەستەدا
کەمدەکاتەوە، هەروەها کارکردنی ریخۆڵە و پرۆسەی هەرسکردن باشتر دەکات، جگە لەوەش
گرنگە بڕێکی پێویست لە ڤیتامینەکانی B و C بەکاربهێنرێت، هەروەها گرنگی بە
ئاستی ڤیتامینەکانی A و E و D بدرێت.
H.Y