کۆمەڵێک شوێنەوارناس
لە ناوچەیەکی شاری لۆمباردی لە ئیتاڵیا، ئێسکەپەیکەری ژن و مێردێکی سەردەمی بەردینیان
دۆزیەوە کە باوەشیان بەیەکدا کردووە.
کاتێک شوێنەوارناسەکان
پشکنینیان بۆ ئێسکەپەیکەرەکان ئەنجامداوە بە چەندین ئەنجامی سەرنجڕاکێش گەیشتن بەپێی
ماڵپەڕی "greekreporter" بە گوتەی زاناکان ئەو ئێسکەپەیکەرانە باس لە دوو خۆشەویست دەکات کە ژیانیان بە کۆتایییەکی
خەمناک کۆتایی هاتووە.
ئێسکەپەیکەری ئەو
ژن و مێردە نزیکەی ٦٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە سەردەمی بەردینی نوێدا لەناوچوون و
نێژراون، پشکنینەکان ئەوە دەردەخەن کە ژن و مێردەکە لە کاتی مردنیاندا تەمەنیان لە دەوروبەری
٢٠ ساڵدا بووە، بەڵام ناسنامەی ڕاستەقینە و چیرۆکی ژیانیان بە نهێنی ماونەتەوە.
لە ئێسکەپەیکەری
پیاوەکەدا دەرکەوتووە سەری تیرێک لە ملیدا چەقیوە، وە ئێسکەپەیکەری ژنەکەش تیغێکی
بەردی درێژ لە نزیک ڕانی دا هەبووە.
A.A