رووەکی رۆزماری
بەناوبانگە بە تایبەتمەندییە چارەسەرییەکانی، خواردنی بڕێکی کەم لە رۆژێکدا یارمەتی
باشترکردنی هەرسکردن دەدات و گرژی دەمارەکان کەمدەکاتەوە، یارمەتی چاکبوونەوە دەدات
دوای جەڵتەی مێشک.
ماڵپەڕی " AL MAYADEEN" ئاماژەی بە چەند تایبەتمەندییەکی رۆزماری کردووە، لەوانەش:
١.سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردن، یارمەتی بەرزکردنەوەی
سیستەمی بەرگری جەستە و باشترکردنی سوڕی خوێن دەدات.
٢. بەهێزکردنی یادەوەری و
باشترکردنی باری دەروونی، بۆنی رۆزماری دەتوانێت تەرکیز، ئەدای کارکردن، خێرایی، وردبینی و تا رادەیەکی کەمتر
باری دەروونی مرۆڤ باشتر بکات.
٣. کەمکردنەوەی دروستبوونی
ماددە شێرپەنجەییەکان، کاتێک رۆزماری دەخرێتە ناو خۆراکەوە، ناوەڕۆکی پێکهاتە زیانبەخشەکانی
هێترۆسیکلیک و گلایکەی پرۆتین کەم دەبێتەوە، لە هەمان کاتدا تایبەتمەندییە سوودبەخشەکانی
خۆراک دەپارێزێت.
٤. فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە،
، یارمەتی پاککردنەوەی هەوای ناو ماڵ دەدات لە میکرۆبەکان.
٥. بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی قورگ ئێشە، هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە،
ئاوی لووت و هەوکردنی توندی ڤایرۆسی هەناسەدان.
S.A