سەروپێ یەکێکە لە
خواردنە میللیە باوەکانی وەرزی زستان زۆر
کەس ئارەزووی خواردنی دەکات، زیاتر لە میوانداری
و کەشی سارددا ئامادە دەکرێت.
دکتۆر کامەران
رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە سوودە گرنگەکانی
خواردنی سەروپێ کردووە، ئەوانیش:
١. سەرچاوەیەکی
گرنگی ماددە پڕۆتینەکانە دەوڵەمەندە بە مادەی کۆلاجین کە دوای لێنانی دەگۆڕت بۆ ( Gelatin ) کە بڕێکی
زۆر لە ترشە ئەمینیەکان بە جەستە.
٢. یارمەتی خۆپاراستن
و کەمکردنەوەی نەخۆشی و هەوکردنی جومگەکان دەدات کە لەگەڵ چوونە تەمەنەوە ئەگەری تووشبوونیان زیاد دەکات .
٣. یارمەتی پڕۆسەی هەرسکردنی خۆراک دەدات و بەهێزکردنی تەندروستی
کۆئەندامی هەرس.
٤. بەرگری
جەستە بەهێز دەکات و رێگری له هەوکردن و نەخۆشیە جیاوازەکان دەکات.
٥. پاراستنی تەندروستی پێست و یارمەتی بەهێزکردنی مووەکانی قژ و نینۆک دەدات.
٦. یارمەتی بەهێزکردنی تەندروستی ناودەم و کەمکردنەوەی هەوکردنی پووک دەدات.
٧. یارمەتی خۆپاراستن
و چارەسەری نەرم بوونەوە و فشەڵبوونی ئێسک دەدات.
٨. چارەسەری کەمی
ئاسن و کەمخوێنی دەکات.
٩. رۆڵی هەیە لە
گەرم کردنەوەی جەستە و توانای بەرگری سەرمای زستان .
S.A