پێنج رێنمایی بۆ پێستێکی تەندروست

PM:09:04:18/11/2023

960 جار خوێندراوەتەوە

بەشێوەیەکی گشتی سیستمی خۆراک گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، جەستە زیاتر رووبەڕووی کێشە دەبێتەوە، ئەمەش کاریگەریی لەسەر پێست دەبێت و رەنگە بریقە و گەشانەوەی لەدەست بدات.

ماڵپەڕی لەیالینا بۆ ئەو مەبەستە پێنج رێنمایی خستووەتە روو بۆ پاراستنی پێست لە کاتی وشکبوونەوەدا، ئەوانیش:

١. شەو و رۆژ پێست شێدار بکەرەوە لە رێگای کرێمی تایبەت، بۆ ئەوەی لە وشکبوونەوە پارێزراو بێت.

٢. گرنگی بە خواردنەوەی ئاو و ئەو خۆراکانە بدە کە رێژەی ئاویان زۆرە.

٣. گرنگی بەو خواردنانە بدە کە ڤیتامینیان تێدایە، سیستمی خواردنت زۆر سوێر و چەور نەبێت.

٤. بەیانیان و شەوان پێش خەوتن پێست خاوێن بکەرەوە بە پاککەرەوەی تایبەت،لە هەمان کاتدا هەفتانە یەک جار تەقشیری بۆ بکە بۆ ئەوەی لە خانە مردووەکان رزگاری بێت.

٥. راهێنانی وەرزشی لە یاد مەکە، رۆژانە بەلای کەمەوە ٢٠ خولەک وەرزشی سوک بکە، چونکە کاریگەریی لەسەر سوڕی خوێن هەیە و پێست جوانتر دەکات.