زیانەکانی جپسى پەتاتە بۆ تەندروستى منداڵ

PM:03:13:18/11/2023

5208 جار خوێندراوەتەوە

پەتاتەی سوورکراوەی قوتوو لەلایەن خەڵکەوە بە چپس ناسراوە، یەکێکە لە خواردنە دڵخوازەکانی مرۆڤ بەتایبەتی منداڵانی بچووک، بە یەکێک لەو تەمەنان دادەنرێن کە زۆرترین خواردنی ئەم ماددە خۆراکیە بەکاردەهێنن.

مالپەڕی "Bubbles" هۆشداری داوە دەربارەی زیانی گەورەی خواردنی چپس بە تەندروستی منداڵان، لەوانەش:

١.زیادبوونی کێش: بڕێکی زۆر چەوری و وزەی تێدایە، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرە و دڵ زیاد دەکات.

٢ بڕێکی زۆر خوێی تێدایە: کە کارگەکان دەیخەنە ناو چپسەکانی پەتاتە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی تامەکەی، ئەمەش دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی بۆ منداڵ، وەک نەخۆشی گورچیلە یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

٣.مادەی شێرپەنجەی تێدایە: ئەکریلامید بە رێژەیەکی زۆر لە چپسدا هەیە، هەروەها دەبێتە هۆی تێکچوونی دەمارەکانی منداڵ، بەتایبەتی کاتێک زوو زوو دەیخۆن.

٤. هۆکارێکە بۆ کلۆربوونی ددانەکان.

S.A