شێوازی ئامادەکردنی پاقلاوە

PM:12:00:18/11/2023

3280 جار خوێندراوەتەوە

یەکێکە لە شیرینییە تایبەتەکان، لە جەژن و بۆنەکاندا پێشکەش بە میوان و خێزانەکان دەکرێت.

پێداویستییەکان:

یەك پاکەت هەویری پاقلاوە.

٢٥٠ گرام کەرە.

دوو کەوچکی گەورە رۆن.

دوو کووپ گوێزی وردکراو.

یەك کەوچکی بچووك هێلی هاڕاو.

نیو کەوچکی بچووك دارچینی هاڕاو.

کوپێک شیلە یان زیاتر.

شێوازی ئامادەکردنی شیلەکە:

دوو کووپ شەکر.

یەک کووپ ئاو.

پارچەیەک لیمۆ.

هەموو کەرەستەکان تێکەڵ بکە و بیخەرە سەر ئاگر تا دێتە کوڵ پاشان ئاگرەکەی بۆ کز بکە بۆ ماوەی ٧-١٠ خولەك تا خەست دەبێتەوە، دواتر هێل و گوڵاوی بۆ زیاد بکە.

شێوازی دروستکردنەکەی:

سەرەتا کەرە و رۆنەکە پێکەوە بتوێنەرەوە، گوێز و دارچینی پێکەوە تێکەڵ بکە.

قاڵبێک بێنە و نانی پاقلاوەکە بە قیاسی قاڵبەکە ببڕە، قاڵبەکە چەور بکە، ٥ـ٦ نان دابنێ و نێوانی نانەکەن چەور بکە.

پاشان پارچەی بچووکی نانەکە دابنێ بە یەکسانی لە قاڵبەکەدا و دواتر گوێزەکەی بەسەردا بکە و بەیەکسانی بڵاوی بکەرەوە.

دواتر چەند نان ماوە دایبنێ بەهەمان شێوە نێوانیان چەور بکە، بیکەرە فڕنەوە بە پلەی ١٨٠ پلە، سەرەتا بەشی ژێرەوەی پاشان سەرەوەی ببرژێنە، راستەوخۆ دوای برژاندنی هەر به گەرمی شیلەی ساردی بەسەردا بکە.

S.A