درێژ بوونی باڵا
ئەوەندە سەخت نییە کە خەیاڵت پێوە کردووە، لە راستیدا راهێنان هەیە کە پابەندبوون
پێوەی رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ زیادکردنی باڵای کەسانی هەردوو رەگەز و هەموو تەمەنەکان،
بەو پێیەی کار دەکەن بۆ بەهێزکردن و راکێشانی ماسولکەکانی جەستە، بەتایبەتی قاچەکان.
ماڵپەڕی "WebTeb" لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە باشترین جۆره‌کانی وه‌رزش بۆ درێژ بوونی باڵا کردووە،
بریتین لە:
١. پاڵ
که‌وتن له سه‌ر پشت: ئه‌ژنۆکانت بنوشتێنه‌وه و سمتت به‌رزکه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی ( ۱۰ ــ ۲۰ چرکه )
٢. وه‌رزشی دانیشتن:
قاچه‌کانت به ریکی درێژ بکه و په‌نجه‌کانی ده‌ستت بده له په‌نجه‌کانی پێت و
دواتر هه‌ردوو ده‌ستت به‌رزکه‌ره‌وه بۆ سه‌ره‌وه به شێوه‌یه‌ک پشت و شانت گۆشه‌ی۹۰ دروست بکات، بۆ
ماوه‌ی یه‌ک خوله‌ک ده‌ست به‌رزکه‌ره‌وه.
٣. خۆ هه‌ڵواسین: بۆ ماوه‌ی ( ۱۰ ـــ ۲۰ چرکه ) خۆت هه‌ڵ بواسه و قاچ و پشت به شێوه‌یه‌کی
رێک بهێنه خواره‌وه.
٤. وه‌رزشی
خولانه‌وه: به رێکی له سه‌ر پشت پاڵ بکه‌وه و ده‌سته‌کانت به رێکی دابنێ بۆ
سه‌ره‌وه، دواتر مل، سه‌ر و ده‌سته‌کانت بە رێکی به‌رز بکه‌ره‌وه.
٥. وه‌رزشی کۆبرا:
به رێکی له سه‌ر ده‌م پاڵ بکه‌وه و ده‌سته‌کانت به رێکی به‌ره‌و پێشه‌وه دابنێ،
دواتر سه‌ر، مل و شانه‌کانت به رێکی به‌رز بکه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ک خوله‌ک، هه‌ناسه‌یه‌کی
قووڵ هه‌ڵ بکێشه به هێواشی هه‌ناسه بده‌ره‌وه و دواتر سه‌ر و ده‌سته‌کانت دابنێره‌وه.
٦. مه‌له‌کردن:
باسکه مه‌له له هه‌موو شێوه‌کانی تر باشتره.
S.A