کۆمپانیای
مایکرۆسۆفت بە فەرمی بەرنامەی ویندۆزی بۆ ئامێرە جیاوازەکانی ئەپڵ خستە بازاڕەوە،
جگە لە کۆمپیوتەر و وێبگەڕەکان.
وەک لە هەواڵێکی
ماڵپەڕی "ئەلعەرەبییە"ـدا هاتووە، ئەم ئەپڵیکەیشنە نوێیە دەتوانرێت لەسەر
چەندین ئامێر و سیستەمی کارپێکردنی جیاواز بەکاربهێنرێت، لەوانە ئایفۆن و ئایپاد و
کۆمپیوتەری ماک، ئەمە جگە لە کۆمپیوتەری دیسکتۆپ و لاپتۆپ بە خودی سیستەمی ویندۆز.
بەرنامە
نوێیەکە وەک پلاتفۆرمێکی ناوەندی کار دەکات کە لەڕێگەیەوە بەکارهێنەر دەتوانێت ویندۆزەکەی
لەسەر کۆمپیوتەرێکی تر کار پێبکات یان ئامێرە زیرەکەکانی ئەپڵ، جگە لە بەڕێوەبردنی
بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ٣٦٥، خزمەتگوزارییە گەشەپێدەرەکان، دیڤبۆکس و ئەوانی تر.
بەرنامەی
ویندۆز شاشەیەکی سەرەکی تایبەت بەخۆی لەگەڵدایە بۆ ئەوەی لە یەک شوێنەوە دەستت
بگات بە سیستەمی ویندۆز و خزمەتگوزارییە جیاوازەکانی مایکرۆسۆفت و کۆمپیوتەری تر.
بەرنامەکە
رێگەت پێدەدات بچیتە ژوورەوە بە بەکارهێنانی یەکە هەژمار یان چەند هەژمارێکی مایکرۆسۆفت
بە توانای گۆڕینی نێوانیان، هەروەها بەرنامەکە بژاردەی جۆراوجۆری دیکەی پێشکەش دەکات
وەک پشتگیریکردنی چەندین شاشە و کۆنترۆڵکردنی روونی شاشە و ئیکسسواراتەکانی وەک پرینتەر
و کامێرا و بڵندگۆ.
بەرنامە
نوێیەکەی ویندۆز هەنگاوێکە بۆ گۆڕینی سیستەم و بەرنامەکانی بۆ ئەوەی لە وێبگەڕدا
کاربکەن و بەردەستکردنیان بۆ ئەو ئامێرانەی کە بە سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز
کارناکەن.
راپۆرتەکانی
پێشوو ئاماژەیان بەوە کردبوو کە مایکرۆسۆفت کار لەسەر پەرەپێدانی وەشانی سیستەمی ویندۆز
١٢ی داهاتوو دەکات لەسەر بنەمای نەرمەکاڵا و خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکان.
H.Y