نێچیر هەورامی گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

PM:08:35:16/11/2023

9364 جار خوێندراوەتەوە

گۆرانیبێژی میللی نێچیر هەورامی ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی بە ناوی "پیری" بڵاوکردەوە.

بەرهەمەکە لە هۆنراوەی حەسەن دەرزی و ئالان میراودەلییە و ئاوازی حەسەن دەرزییە، کاری میکسی لەلایەن شوان ئەکرەمەوە بۆ ئەنجامدراوە.

نێچیر هەورامی لە ساڵی ١٩٨٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستی بە کاری هونەریی کردووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللییەکان و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە.