کۆکە یەکێکە لە نەخۆشییە بێزارکەرەکان، زیاتر لە وەرزی سەرمادا تووشمان دەبێت،
لە ئەنجامی هەوکردن و هەستیاری سییەکانمان، ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت بەرەو نەخۆشی
مەترسیدار دەڕوات وەک، رەبۆ.
ماڵپەڕی " الطبي " لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە چەند چارەسەرێکی
کۆکە کردووە، لەوانیش:
١.خواردنەوەی چا، یان ئاوی زەنجەفیل، یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان،
دەکرێت بەیانیان بیخۆیتەوە.
٢.هەنگوین، ئاوی لیمۆ و ئاوی گەرم لە کوپێکدا تێکەڵ بکە، رۆژانە سێ جار
بیخۆرەوە.
٣.هەوڵبدە پیاز بخۆیت لەگەڵ ژەمەکانی خۆراکدا.
٤.نیو کوپ هەنگوین و نیو کوپ ئاو تێکەڵ بکە، پاشان پیازێکی وردکراو بخەرە
ناوی لەگەڵ کەمێک جاترە، رۆژانە وەک شروب سێ کەوچکی لێ بخۆ.
S.A